باڵه‌خانه‌ی به‌رز بكه‌م ،
چیی له كۆشك و ته‌لاری
ڕازاوه و سپی و جوان كه‌م ،
چیی له پارك و
دارستانی كچ و كورانی
شاره‌كه‌م كه‌م ،
چیی له كه‌نالی ته‌له‌فزیونی
ئاسمانی كه‌م ،
كه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌م
هه‌ر ته‌نیا دوو سه‌عات ڕۆژێ
كاره‌با دابگیرسێ .
كه نه‌توانم
تێر هه‌وای ئازادی
هه‌ڵمژم له شاره‌كه‌م
به ئاره‌زووی دڵم
ڕه‌خنه له كه‌سێ بگرم .
چیی له فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
شاره‌كه‌م كه‌م ،
كه گشتیان دز و قۆڵ بڕ و
قاچاغچی بن ...
چیی له تونێل و جاده‌ی دوو ساید كه‌م
كه نه‌توانم پڕ به ده‌مم
هاواری ئازادی كه‌م
سه‌یری كۆتری سپی ناو هێلانه‌ی
ئاشتی بكه‌م ،
سه‌یری ئه‌ستێره و تریفه‌ی
مانگه‌شه‌وی هاوینان كه‌م
چیی له مۆبایل و مۆلیده‌ی
كاره‌با كه‌م ،
چیی له دۆڵار و ماشینی
لهیلاعلوی و مۆنیكا كه‌م ،
ئه‌گه‌ر كۆتری ئاشتی
له شاره‌كه‌م باڵ به‌سترا بێ و سه‌ربڕا بێ
ئه‌گه‌ر ڕێز له یاسا نه‌گرن و
یاسا له وڵاته‌كه‌م
سهروهرنهبێ .
چیی له خوێندن و قه‌ڵه‌م و مه‌كته‌ب و
زانكۆ بكه‌م ،
كه نه‌توانم بێ پسووله
وه‌ك كارمه‌ندێك
له شوێنك خزمه‌ت بكه‌م .
ئه‌مانه هه‌موویان
فڕێ ده‌ده‌مه
ناو زبڵدانی مێژوو
كڕنۆش ته‌نیا بۆ ئازادی
شاره‌كه‌م ده‌به‌م
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم
به ئازادی بژیم و بمرم ...
خالید شه‌یدا..... هانۆڤه‌ر